کوردی | عه‌ره‌بی  |  فارسی  Scandinavian | Dutch English | Contact
ناوه‌ندی جاک ناوه‌ندێکی سه‌ربه‌خۆی مرۆف دۆستانه‌یه‌ و تادوا هه‌ناسه‌ی دوا ئه‌ندامی هه‌وڵ ده‌دات به‌ دوای دۆزی ئه‌نفال و جینۆسایده‌وه‌ بێت!
چالاکیه‌کان
بابه‌ته‌کان
هه‌ڵه‌بجه‌
ئه‌نفال
گاله‌ری
دۆکۆمێنت
ئارشیف
په‌یوه‌ندی کردن
کۆمیته‌کانی چاک
کۆنگره‌
 
 
باڕۆژی جێبه‌جێکردنی سزای سه‌پاو به‌سه‌ر تاوانکارانی ئه‌نفال بکه‌ینه‌ ڕۆژی داواکاری گشتی خه‌ڵکی کوردستان بۆ دادگاییکردنی سه‌رجه‌م تاوانکاران به‌بێ جیاوازی
 
یه‌که‌م به‌یانی دامه‌زراندنی چاک
 
په‌یره‌وی ناوخۆی چاک
 
پرۆگرامی چاک
 
یادی قارنێ
 
ناوه‌ندی چاک له‌ یادی کۆمه‌ڵکوژی قارنێدا وه‌کو ساڵانی ڕابردوو چه‌پکێک چاڵاکی به‌ هاوکاری کۆمه‌ڵێک پارت و ڕێکخراو ئه‌نجام ده‌دات
سه‌یری کورته‌ فیلمی خۆپیشاندانی دانیمارک‌ که‌ له‌ لایه‌ن کوردان تیڤی ئاماده‌کراوه‌ بکه‌
 
www.kurdantv.com
کۆمه‌ڵکوژی ئێزدیه‌کان
 
چاک پرسه‌ ئاراسته‌ی برا ئێزدیه‌کان ده‌کات
 
له‌ یادی 8000 بارزانیدا، سه‌رجه‌م تاوانبارانی کوردستان بۆ دادگا
 
 

فیلمی کیمیابارانی سه‌رده‌شت

 

ڕیسواکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناڕه‌وای لۆزان له‌ سویسرا: من کوردم، مافی خۆمه‌ ده‌وڵه‌تم هه‌بێت

 

ناوه‌ندی چاک دژ به‌ لابردنی په‌یکه‌ری عومه‌ری خاوه‌ر سیمبۆلی قوربانیانی گه‌لکوژی گه‌لی کورد ده‌وه‌ستێته‌وه‌
 

ناوه‌ندی چاک پرۆتستۆی هه‌لوێستی سه‌پێنراوی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ گۆرستانی نیشتمان له كه‌سنه‌زان
 
که‌مپینی چاک-سوید بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به‌ ژینۆساید
 

که‌مپینی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال

 

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

 


به‌ژینۆساید ناسینی ئه‌نفال هه‌نگاوێکی گرنگه‌ و چاوه‌ڕوانی

 داوای لێبوردنی ئێراق ده‌که‌ین

 

یه‌کێ له‌ ئه‌رکه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ناوه‌ندی چاک ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ تاوانی ئه‌نفال وه‌کو ژینۆساید بناسرێت، له‌م روانگه‌یه‌وه‌ گه‌لێ هه‌نگاوی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و ناوه‌وه‌ ناوه‌، وه‌کو هه‌وڵه‌کان له‌ دادگایی فرانس ڤان ئه‌نرات له‌ دادگای های هۆڵاندی، هه‌وڵه‌کان له‌ پارله‌مانی سویدی، هه‌وڵه‌کان له‌ نه‌رویژ، له‌ دانیمارک، له‌ سویسرا، له‌ بریتانیا و ئه‌ڵمانیا. تائێستا به‌کرده‌وه‌ کاری زۆر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ کراوه‌. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ کاتێکدا پارله‌مانی کوردستان هه‌وڵێکی له‌م باره‌یه‌وه‌ نه‌بوو، ناوه‌ندی چاک داوای به‌ژینۆسایدناسینی له‌ حکومه‌ت و پارله‌مانی ئێراق کرد، هه‌روه‌ها داوای له‌ پارله‌مانی کوردستان کرد که‌ ئه‌نفال به‌ژینۆساید بناسن و هه‌نگاو بنێن. هه‌ولی لیستی هاوپه‌یمانی و لایه‌نی کوردی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ جێبه‌جێکردنی ئه‌و داوا ره‌وایه‌یه‌ که‌ ناوه‌ندی چاک زوو خستیه‌ به‌رده‌م، هه‌روه‌کو چاک مه‌به‌ستیه‌تی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژینۆسایدکراو هه‌ڵسوکه‌تی له‌گه‌ڵ بکرێت و به‌ هه‌موو ئه‌م مافانه‌ بگات که‌ گه‌لانی ژینۆسایدکراوی دیکه‌ پێی گه‌یشتوون. ناسینی تاوانی ئه‌نفال به‌ ژینۆساید له‌ لایه‌ن پارله‌مانی ئێراقه‌وه‌ هه‌نگاوێکی گونجاوه‌ له‌ ئاراسته‌یه‌کی گونجاودا، که‌ واده‌کات ناساندنی ئه‌نفال وه‌کو ژینۆساید له‌ ئاستی جیهانیدا ئاسانتر بێت.

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی داواکردنی داوای لێبوردن له‌ گه‌لی کورد له‌ لایه‌ن ئێراقه‌وه‌ هه‌نگاوێکی گونجاوی دیکه‌یه‌ که‌ ساڵانێکه‌ ناوه‌ندی چاک داوای ده‌کات و سه‌ره‌تا گه‌لێ له‌به‌رپرسانی کورد به‌گونجاویان نه‌ده‌بینی. به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجانه‌ سه‌رکه‌وتنه‌ بۆ رێکخراوه‌ سڤیله‌کان که‌ کار بۆ ئه‌م ئامانجانه‌ ده‌که‌ن، لێره‌دا ناوه‌ندی چاک وه‌کو گروپی گوشار بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران شانازی به‌ خه‌باتی خۆیه‌وه‌ ده‌کات.

پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ک له‌سه‌ر مافه‌ ره‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد یه‌ک بین. زۆر گرنگه‌ پێ له‌سه‌ر داوای لێبوردنکردنی حکومه‌تی ئێراق یه‌کگرتووانه‌ بگیرێت و گوشار بخرێته‌ سه‌ر حکومه‌تی ئێراق، که‌ له‌جیاتی ده‌وڵه‌تی ئێراق داوای لێبوردن له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد بکات.

داوای لێبوردن له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئێراقه‌وه‌، هه‌نگاوێکی زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ داهاتوویه‌کی باشتر، که‌ ڕێگه‌ بۆ هه‌وڵه‌کان بۆ پێشگرتن له‌ ژینۆسایدی دیکه‌ خۆشده‌کات، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ له‌به‌رده‌م ئازادی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی کورد خۆش ده‌کات، که‌ مافێکی سروشتی گه‌لی کورده‌. هه‌لسانی حکومه‌تی ئێراق به‌ داوای لێبوردن، ئازایه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌ داننان به‌ تاوانه‌کانی رابردوو پیشان ده‌دات، که‌ ئه‌گه‌ری بنیاتنانی ئێراق له‌سه‌ربنچینه‌یه‌کی مرۆڤدۆستانه‌ به‌رزده‌کاته‌وه‌.

 

 

ناوه‌ندی چاک

16.4.2008

 

www.chak.be

www.chaknews.com

 

 

  

 

 

A request for an annual academic magazine on mass killings and genocide committed against the Kurds

 

 

Stop the bombardment on innocent Kurdish villagers

 

Don't let the Iranian regime execute journalists: Adnan and Hiwa

 

Remove the Lausanne treaty’s denial policy and replace it with an acceptance policy

 

We condemn the genocide of the defenseless people of Darfur

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و ژینۆسایدکردنی گه‌لی کورد (چاك) 
The Center of Halabja against Anfalization and Genocide of the Kurds - CHAK