کوردی | عه‌ره‌بی  |  فارسی  Scandinavian | Dutch English | Contact
ناوه‌ندی جاک ناوه‌ندێکی سه‌ربه‌خۆی مرۆف دۆستانه‌یه‌ و تادوا هه‌ناسه‌ی دوا ئه‌ندامی هه‌وڵ ده‌دات به‌ دوای دۆزی ئه‌نفال و جینۆسایده‌وه‌ بێت!
چالاکیه‌کان
بابه‌ته‌کان
هه‌ڵه‌بجه‌
ئه‌نفال
گاله‌ری
دۆکۆمێنت
ئارشیف
په‌یوه‌ندی کردن
کۆمیته‌کانی چاک
کۆنگره‌
 
 
باڕۆژی جێبه‌جێکردنی سزای سه‌پاو به‌سه‌ر تاوانکارانی ئه‌نفال بکه‌ینه‌ ڕۆژی داواکاری گشتی خه‌ڵکی کوردستان بۆ دادگاییکردنی سه‌رجه‌م تاوانکاران به‌بێ جیاوازی
 
یه‌که‌م به‌یانی دامه‌زراندنی چاک
 
په‌یره‌وی ناوخۆی چاک
 
پرۆگرامی چاک
 
یادی قارنێ
 
ناوه‌ندی چاک له‌ یادی کۆمه‌ڵکوژی قارنێدا وه‌کو ساڵانی ڕابردوو چه‌پکێک چاڵاکی به‌ هاوکاری کۆمه‌ڵێک پارت و ڕێکخراو ئه‌نجام ده‌دات
سه‌یری کورته‌ فیلمی خۆپیشاندانی دانیمارک‌ که‌ له‌ لایه‌ن کوردان تیڤی ئاماده‌کراوه‌ بکه‌
 
www.kurdantv.com
کۆمه‌ڵکوژی ئێزدیه‌کان
 
چاک پرسه‌ ئاراسته‌ی برا ئێزدیه‌کان ده‌کات
 
له‌ یادی 8000 بارزانیدا، سه‌رجه‌م تاوانبارانی کوردستان بۆ دادگا
 
 

فیلمی کیمیابارانی سه‌رده‌شت

 

ڕیسواکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناڕه‌وای لۆزان له‌ سویسرا: من کوردم، مافی خۆمه‌ ده‌وڵه‌تم هه‌بێت

 

ناوه‌ندی چاک دژ به‌ لابردنی په‌یکه‌ری عومه‌ری خاوه‌ر سیمبۆلی قوربانیانی گه‌لکوژی گه‌لی کورد ده‌وه‌ستێته‌وه‌
 

ناوه‌ندی چاک پرۆتستۆی هه‌لوێستی سه‌پێنراوی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ گۆرستانی نیشتمان له كه‌سنه‌زان
 
که‌مپینی چاک-سوید بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به‌ ژینۆساید
 

که‌مپینی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال

 

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

 

 

له‌ یادی 20 ساڵه‌ی ئه‌نفالدا ڕیسوای ناڕه‌وایی و سوکایه‌تیه‌کان ده‌که‌ین

له‌ 14 ی ئه‌پریلدا 20 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ژینۆسایدی ئه‌نفال تێده‌په‌ڕێت، که‌چی به‌داخه‌وه‌ ئه‌رک و پێداویستیه‌کان که‌ په‌یوه‌ندی به‌ پرسی ژینۆسایدی ئه‌نفاله‌وه‌ هه‌یه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی و بێزاری زۆرن. ‌ئه‌و که‌مشته‌ی تا ئێستا کراوه‌ زۆر نزمتره‌‌ له‌ ئاستی پێویست، گه‌لێ پرسی گرنگ له‌بیرکراون و جگه‌له‌وه‌ی سوکایه‌تی و پیشێلکاری ناوبه‌ناو‌ رووده‌ده‌ن. که‌سوکاری قوربانیان و پێداویستییه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کانیان، باشترکردنی ژیانیان و پێویستبوونی قه‌ره‌بووی فره‌لایه‌ن هیچی ئه‌وتۆی بۆ نه‌کراوه‌. بڕیار و به‌ڵێنه‌کانی کۆنفرانسه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا له‌ هاش و هوش تێنه‌په‌ڕیوون. زۆربه‌ی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کان له‌ بیابانی ئێراقی عه‌ره‌بیدا بێخاوه‌ن و بێناز که‌وتوون، که‌سوکاریان له‌ چاوه‌روانی خۆشه‌ویستانیاندا بێئومێد که‌وتوون و به‌ڵینه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ له قسه‌كردن تێنه‌په‌ڕیوون. ئه‌نفالكراوه‌ بێسه‌روشوێنه‌کان له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌س نه‌بۆته‌ خاوه‌نیان، ده‌سه‌ڵاتی کوردی جگه‌له‌ پاسیڤی، لایه‌نگری له‌ هه‌ڵوێستی وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌کان ده‌کات، بۆنمونه سه‌باره‌ت به‌ کچه‌ ئه‌نفالکراوه‌ فرۆشراوه‌کان به‌ میسر،‌ نوێنه‌ری کورد له‌ میسر وه‌کو میسریه‌کان به‌بێ بوونی ڵێکۆلینه‌وه‌ی گونجاو بوونی کچی فرۆشراوی ئه‌نفالکراوی له‌ میسر ڕه‌تکرده‌وه‌. ڕێگه‌دان به‌ هاتنی تاریق هاشمی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ و داواکردنی ئازادکردنی سوڵتان هاشم یه‌کێ له‌ تاوانباره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ژینۆسایدی ئه‌نفال، راسته‌وخۆ سوکایه‌تی بوو به‌ قوربانیانی ژینۆساید کرا. به‌کارهێنانی به‌سه‌دان ته‌رمی ئه‌نفاله‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕامیاریی ئێراقچیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بازرگانییه‌کی دیکه‌بوو به‌ قوربانیان کرا. دانی که‌یسی ژینۆسایدی ئه‌نفال به‌ دادگایه‌کی ئێراقی عه‌ره‌بی ناسه‌ربه‌خۆ و لایه‌نگیر و بێتوانا ناره‌وایه‌تییه‌کی مێژووییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ قوربانیان، به‌تایبه‌تی و نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌گشتی کرا. دادگای عه‌ره‌بی ئێراقی که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستان نایه‌ته‌وه‌ و لایه‌نگیره‌، قانونه‌که‌ی‌ به‌پێی پرۆسه‌ی ڕامیاری دروستکردنه‌وه‌ی ئێراق سنوری بۆ داندرا و به‌رژه‌وه‌ندی قوربانیان پشتگوێ خرا، کۆمه‌ڵێ قانونی ئێراقی ناگونجاوی گرته‌خۆی، به‌عه‌ره‌بکردنی نه‌کرده‌ تاوانێکی دیاریکراو، به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو، دادوه‌ری عه‌ره‌ب بۆ ئه‌نفال داندران، کۆمپانیا کیمیاویه‌کان و بازرگانه‌ نا‌ئێراقیه‌کان له‌ دادگاییکردن پارێزران، هه‌روه‌کو له‌ ساڵی 1993 دا ڕژێمی ئێڕاق  و  UN له‌سه‌ر دادگایی نه‌کردنی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ ڕێککه‌وتبوون. سکاڵاکاران و دیته‌ران زۆریان ڕێگه‌ی به‌شداریان نه‌درایه‌ و جوداکاریان به‌رامبه‌ر کرا. تاوانباران زۆربه‌یان په‌نادران، پارێزران و نه‌درانه‌ دادگا. به‌رپرسانی سه‌ر به‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ جیاتی به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی که‌یسی ئه‌نفال و دادگاییکردنی تاوانباران به‌ هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌، هه‌لسان به‌ پاراستنی هه‌موو جاشه‌ تاوانباره‌کان، پاکانه‌کردن بۆ تاوانبارانی وه‌کو وه‌فیق سامه‌رایی، نه‌زار خه‌زره‌جی، سوڵتان هاشم و هی دیکه‌. ئێستاش به‌رپرسانی کورد له‌ گه‌وره‌ترین سکه‌ندالی ده‌ستێوه‌ردان له‌ دادگادا به‌پێی به‌ڵگه‌کان به‌شدارن‌. ئه‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ی جیا له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ ژینۆسایدکراوه‌کان، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌ دادگایه‌کی بۆ داگایی تاوانباران له‌ کوردستاندا هه‌یه‌، نه‌ له‌ پلانی دایه‌ کارێکی ئه‌وها به‌ سیسته‌می دادوه‌ری له‌ کوردستاندا بسپێرێت.

وه‌کو بیندرا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی دادگایی دۆسیه‌ی ئه‌نفالدا ئه‌مه‌ریکاییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراقی ناوبه‌ناو‌ ده‌ستیان ناوه‌ته‌ دادگاکه‌ و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ره‌وتی دادگاکه‌ کردووه‌، که‌ چه‌ندین جار ناسه‌ربه‌خۆیی دادگاکه‌یان له‌ لایه‌نی ڕامیاری، نه‌ته‌وه‌یی، ئێتنی و مه‌نتالی ئیسلامی و عه‌ره‌بیه‌وه‌ سه‌ڵماندووه‌.

دادگا که‌یسی که‌مواتای دوجه‌یلی پێش ژینۆسایدی ئه‌نفال خست، به‌مجۆره‌ تیشکی خسته‌ ئه‌م تاوانه‌ بچوکه‌ و سه‌ر سه‌دام حوسین له‌م تاوانه‌دا، پاشان سه‌دام له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه‌ به‌زووی بڕیاری له‌نێوبردنی درا و له‌ ڕێککه‌وتنێکی عه‌ره‌بی شیعه‌ و ئه‌مه‌ریکا میلیتسانه‌ له‌ لایه‌ن گروپی مو‌قته‌دا سه‌در له‌ناوبردرا.‌ تاوانباری سه‌ره‌کی ژینۆساید، قانونیانه‌ له‌ تاوانی ئه‌نفال داماڵدرا و ڕزگارکرا. به‌مجۆره‌ تاوانی ئه‌نفال خرایه‌ ئه‌ستۆی هه‌ندێ به‌رپرسی به‌عس، به‌مشێوه‌یه‌ ده‌وڵه‌تی ئێراق و سه‌رۆکه‌که‌ی که‌ سیمبۆلی ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌ له‌ تاوانی ژینۆساید دوورخرانه‌وه‌.

له‌ کاتی دادگاییه‌که‌دا سکاڵاکه‌ران و دیته‌رانی کورد مافی خۆیان نه‌درایه‌، داواکاری گشتی لاواز بوو و لایه‌نگیری له‌و روانگانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ کرا، پێوه‌دیار بوو، دادوه‌ر عه‌بدوڵلا عامری لاینه‌گیری سه‌دام و به‌عسیه‌کان بوو، ئێراقچیه‌تی و عه‌ره‌بچێتی ڕاشكاوانه پێوه‌دیار بوو، بۆیه‌ گه‌لێ دووانی له‌م ڕوانگه‌یه‌ دا. هتد.

پاش ئه‌وه‌ی سێ تاوانباری ئه‌نفال (تاهیر تۆفیق یوسف عانی، سابیر عه‌بدولعه‌زیز حوسێن دوری، فه‌رحان متله‌ک ساڵح جبوری) به‌ واسته‌ و به‌رتیل یه‌کیان (تاهیر توفیق عانی) ئازاد کرا، دووانیان له‌ سزای کوشتن ڕزگارکران، دوا سه‌که‌ندالی ده‌ستێوه‌ردان له‌ دادگادا هه‌وڵی ڕزگارکردنی تاوانبارانی ئه‌نفالچی سوڵتان هاشم و حوسێن ڕه‌شیده‌. به‌پێی خودی قانونی دادگای ئێراقی ده‌بوایه‌ له‌ 4 ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2007 ئه‌و تاوانبارانه‌ له‌گه‌ڵ تاوانبار عه‌لی کیمیاوی سزاکه‌یان جێبه‌جێ بکرێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێک ناتوانێ ئه‌م بڕیاره‌ بگۆڕێت. به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی رامیاریی ئێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق به‌ تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان، عه‌ره‌بی سوننه‌ و به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌ ده‌خوازێ سوڵتان هاشم و حوسین ڕه‌شید ده‌رباز بکرێن، بۆیه‌ هه‌وڵی ده‌ستکاری بڕیاری کۆتایی دادگا تائێستا به‌رده‌وامه‌ و نازاندرێ ئاکام به‌چی ده‌گات. ئه‌وا‌ شه‌ش مانگ به‌سه‌ر دواکاتی جێبه‌جێکردنی سزاکه تێده‌په‌ڕێ.

ئه‌و کاره‌ سوکایه‌تی ڕاسته‌وخۆیه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد‌ به‌گشتی و که‌سوکاری قوربانیان به‌تایبه‌تی، جێگه‌ی سه‌رنجه‌ تا ئێستا له‌ فه‌رهه‌نگی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژینۆسایدکراو نه‌بیندراوه‌، سه‌رکرده‌ی گه‌لی ژینۆسایدکراو هه‌وڵی رزگارکردنی تاوانبارانی ژینۆساید بدات، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکایی و عه‌ره‌ب له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی خۆیاندا ناره‌وایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی ژینۆسایدکراوی کورد ده‌که‌ن، هه‌ر به‌رپرسێکی کورد له‌م کاره‌دا به‌شدار بێت، کارێکی دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد ده‌کات، سوکایه‌تی به‌ قوربانیانی ژینۆسایدی ئه‌نفال ده‌کات، ده‌یسه‌ڵمێنێ که‌ باکی به‌ گه‌لی ژینۆسایدکراوی کورد نییه‌، بۆیه‌ جێگای ڕیسوایی و نه‌فره‌ت لێکردنه‌.

ناوه‌ندی چاک به‌ر له‌ دامه‌زراندنی دادگاکه‌ ئاماژه‌ی به‌ پێویستبوونی دادگایه‌کی بێلایه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کانی دژی گه‌لی کورد کرد‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ گوێیان به‌ داواکه‌ی ناوه‌ندی چاک و نه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد دا. ئه‌وه‌ی ڕوویان دا و ڕوو ده‌ده‌ن، بۆنمونه‌ دواخستنی دۆسیه‌ی هه‌له‌بجه‌ وێڕای شاردنه‌وه‌ی گه‌لێك له‌ فاکته‌ره‌کان له‌م دۆسییه‌یه‌دا، دواخستنی دۆسیه‌ی بارزانییه‌کان، تێکه‌ڵکردنی ئه‌و تاوانانه‌ له‌گه‌ڵ تاوانه عه‌ره‌بی و ئێراقیه‌کانی دیکه‌ و به‌ ئێراقیکردنی ئه‌و تاوانانه،‌ سکه‌ندال و ناره‌وایه‌تییه‌کانی دادگا و ده‌سه‌ڵاتی ئێراقی، سه‌لماندنی دیسان قوربانی بوونی گه‌لی کورد له‌ پرۆسه‌ی ئێراقی دوای سه‌دام ده‌سه‌لمێنن.

جگه‌له‌و ناڕه‌وایه‌تیانه‌، ده‌بوایه‌ تائێستا ده‌وڵه‌تی ئێراق له‌سه‌ر ژینۆسایدی ئه‌نفال داوای لێبووردن له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد بکات، چونکه‌ ده‌وڵه‌تی ئێراق وه‌کو دامه‌زراو له‌ تاوانه‌که‌دا تاوانباره‌‌، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌لمانیا وه‌کو ده‌وڵه‌ت له‌ ژینۆسایدی جووه‌کان تاوانباره‌ و سه‌رۆکه‌کانی ئه‌ڵمانیا ناچارن ده‌بێ داوای لێبووردن له‌گه‌لی جوو بکه‌ن.‌ بۆیه‌ له‌سه‌ر حکومه‌تی ئێراقه‌ ئه‌مرۆ و له‌ داهاتوودا داوای لێبوردن له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد بکه‌ن، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ هه‌ر کێ بن و سه‌ر به‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بن.   

 

له‌ کاتێکدا ناوه‌ندی چاک پشتگیری ته‌واوی داواکاریه‌کانی که‌سوکاری قوربانیانی ژینۆسایدی ئه‌نفال ده‌کات، داوا ده‌کات پێداویستیه‌کانی په‌یوه‌ستدار به‌ ئه‌نفال جێبه‌جێبکرێن و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و داوایانه‌ی خواره‌وه‌ به‌تایبه‌تی ده‌کاته‌وه‌‌:

 

-          ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری دادگا بوه‌ستێندرێت و چیتر سوکایه‌تی به‌ گه‌لی کورد نه‌کرێت.

-          ده‌بێ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چیتر چاو له‌ ناره‌وایه‌تییه‌کان نه‌پۆشێ، هه‌ڵوێستی هه‌بێت و ریسوای ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری دادگا بکات.

-          به‌رپرسه‌ کورده‌کان ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی رزگارکردنی تاوانباران ده‌ده‌‌ن به‌تاوانی ناپاکی نیشتیمانی بدرێنه‌ دادگا.

-          هه‌موو جاشه‌ تاوانباره‌کانی به‌شداربوو له‌ تاوانی ئه‌نفالدا به‌بێ جیاوازی بدرێنه‌ دادگا.

-          تاوانبارانی دیکه‌ی ئه‌نفال وه‌کو وه‌فیق سامه‌رایی، نه‌زار خه‌زره‌جی و نمونه‌ی ئه‌وان له‌ ئه‌فسه‌رانی ئه‌نفالچی بدرێنه‌ دادگا.

-          تیمی تایبه‌تی شاره‌زا و پێکهاتوو له‌ شاره‌زایانی جیهانی و کورد بۆ دۆزینه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر گۆڕه‌ به‌کۆمه‌له‌کان دروست بکرێت و ده‌ستبه‌کار بن.

-          مۆنه‌مێنتێک بۆ تاوانی ئه‌نفال له‌و شوێنه‌ی که‌ زۆرترین قوربانیان داوه دروست بکرێت‌، هه‌ر له‌وێدا مۆزه‌خانه‌یه‌ک بۆ ژینۆسایدی ئه‌نفال بکرێته‌وه‌ که‌ تیایدا پێشانگا، گوزارشتی قوربانیان، هه‌روه‌ها زۆرترین که‌رسته‌ و شمه‌ک و ده‌کومێنتی تاوانه‌که‌ له‌خۆی بگرێت.

-          که‌سوکاری قوربانیان و هه‌موو ناوچه‌کانی که له‌ کوردستان دابڕێندراون و‌ ده‌که‌ونه‌ چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140، قه‌ربووی فره‌لایه‌نیان بکرێته‌وه‌، پێداویستیه‌کانی ژیانیان بۆ دابین بکرێت، ناوچه‌کانیش بخرێنه‌وه‌ سه‌ر کوردستان و دابینی پارێزگاریی ته‌واو بۆ مسۆگه‌رکردنی ئاسایشی دانیشتوانانی بکرێت.

-          ده‌بێ ده‌وڵه‌تی ئێراق له‌سه‌ر ژینۆسایدی ئه‌نفال، داوای لێبووردن له‌ گه‌لی کورد بکات، هه‌ر بیانوویه‌ک بۆ نه‌کردنی ئه‌وه‌، واتای نکۆڵیکردنه‌ له‌ تاوانباریی ئێراق له‌ ژینۆسایدی ئه‌نفالدا.

-          قه‌ره‌بووی فره‌لایه‌نی قوربانیان به‌گشتی بکرێته‌وه‌ ژیانی ئاسایی رۆژانه‌یان باش بکرێت.

-          دوای ئه‌و سوکایه‌تی و سکانداڵانه‌ی ڕوویاندا، بۆئه‌وه‌ی چیتر ناڕه‌وایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ کورد نه‌کرێت، پێویسته‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر تاوانه‌کانی که‌ له‌ لایه‌ن ئێراقه‌وه‌ دژ به‌ کورد کراون داوای دادگاییکردنی تاوانبارن له‌ دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بکات.

-          ده‌بێ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دادگای تایبه‌ت و بێلایه‌نی خۆی بۆ دادگایی تاوانبارانی ئه‌نفال له‌ باشوری کوردستاندا هه‌بێت. بۆ مسۆگه‌رکردنی سه‌ربه‌خۆیی دادگاکه،‌ پێویسته‌ دادگاکه‌ بخرێته‌ ژێر چاودێری UN یا ده‌زگایه‌کی قانونی نێونه‌ته‌وه‌یی، دادوه‌ر و شاره‌زای بیانی و بێلایه‌ن کاریگه‌رانه‌ له‌ پرۆسه‌ی دادگاییه‌که‌دا به‌شداربن.

-          ڕێگا بدرێت ڕێکخراوه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ژینۆسایدی کورد، به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی چاودێری پرۆسه‌ی دادگاییکردنی تاوانباران، قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانیان بکه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کۆمیته‌یه‌ک له‌ نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی ئه‌نفال و ژینۆساید دروست بکرێت.

 

 

 

ناوه‌ندی چاک

7-4-2008

www.chak.be

www.chaknews.com

 

 

 


  

                                                                   

 

 

  

 

 

A request for an annual academic magazine on mass killings and genocide committed against the Kurds

 

 

Stop the bombardment on innocent Kurdish villagers

 

Don't let the Iranian regime execute journalists: Adnan and Hiwa

 

Remove the Lausanne treaty’s denial policy and replace it with an acceptance policy

 

We condemn the genocide of the defenseless people of Darfur

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و ژینۆسایدکردنی گه‌لی کورد (چاك) 
The Center of Halabja against Anfalization and Genocide of the Kurds - CHAK