ڕێنێسانس نیوز؛ سنه:
سێ چالاکی مه‌ده‌نیی کورد، که ماوه‌ی زیاتر له 17 مانگه له
گرتووخانه‌کانی ده‌وڵه‌تدا له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دان، له‌لایه‌ن
دادگایه‌کی کۆماری ئیسلامییه‌وه به ئێعدام مه‌حکووم کراون.
فه‌رزادی که‌مانگه‌ر مامۆستای یه‌کێک له قوتابخانه‌کانی مه‌ریوان،
عه‌لی حه‌یده‌ریان چالاکی مه‌ده‌نی و فه‌رها وه‌کیلی جێگری "جهاد
کشاورزی" شاری سنه، له‌لایه‌ن شوعبه‌ی 30 دادگای شۆڕشی تارانه‌وه
به ئێعدام مه‌حکووم کراون.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌نووسێکی کورد له سنه‌وه ئه‌م سێ
چالاکه مه‌ده‌نییه له مانگی شه‌هریوه‌ری ساڵی 1385ی هه‌تاویدا،
به تۆمه‌تی "محاره‌به" قۆڵبه‌ست و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه کرابوون.
ناوبراوان له ماوی گیرانهکهیاندا له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی توندی
هێزه ئه‌منییه‌کانی ده‌وڵه‌تدا بوون و سه‌رئه‌نجام له ده‌ی مانگی
ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵدا، له دادگایه‌کی چه‌ند خوله‌کی و به‌بێ
ئاگاداریی پارێزه‌ره‌کانیان حوکم دراون.
به‌گوێره‌ی لیدوانی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه
کورده، حوکمه‌که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به هه‌ر سێ گیراوی
کورد ڕاگه‌یه‌نراوه.
عه‌لی حه‌یده‌ریان و فه‌رهادی وه‌کیلی هه‌روه‌ها به 10 ساڵ سزای
گرتووخانه‌ش حوکم دراون.