کێ گه‌لی کوردی
ئه‌نفال کرد ؟
کێ هه‌ڵه‌بجه‌ی
کیمیاباران و شه‌هید کرد ؟
کێ کوردستانی
وێرانکرد ؟
سلطان هاشم و علی
حسن المجید ( عه‌لی کیمیایی ) و حسین رشید التکریتی
یاخود سه‌رۆک کۆماری
عێراق جه‌لال تاڵهبانێ ؟ !!!!
عارف که‌ریم –
ستۆکهۆڵم
ڕۆژی 04/09/2007
ده‌سته‌ی دادگای باڵای تاوانه‌کان له عێراق بریاری حوکمی
له‌سێداره‌دانی هه‌ریه‌ک له سلطان هاشم ، عه‌لی حه‌سه‌ن
ئه‌لمه‌جید ( عه‌لی کیمیایی ) ،حسه‌ین ڕه‌شید ئه‌لتکریتی په‌سه‌ند
کرد‌و یه‌کسه‌ر بریاره‌که‌یان نارد بۆ دادگای باڵای ته‌میزی عێراق
که ئه‌ویش له‌لای خۆیه‌وه په‌سه‌ندی کرد .
30ڕۆژ دوای
بریاره‌که ده‌بوایه له‌سێداره‌دانی هه‌ریه‌کێک له‌و
تاوانبارانه‌ی سه‌ره‌وه کۆتایی بهاتایه ، هه‌روه‌کوو چۆن پێشتر
سه‌ددام حسه‌ین و عه‌واد حه‌مه‌د بهندهرو به‌رزان تکریتی و تاها
یاسین ره‌مه‌زان ، به‌بێ دواکه‌وتن و به فشاری شیعه‌کان له چنگی
ئه‌مه‌ریکایان ده‌رهێنان و ملیان کردن به په‌تا هه‌تا مردن .
پێشتر سه‌باره‌ت
بهههڵواسین و ئیعدامکردنی وه‌جبه‌ی یه‌که‌م(له‌سوننه‌کان)
به‌ولاوه ، نه ئه‌مه‌ریکا ، نه سه‌رۆک کۆمار ، نه سه‌رۆک
وه‌زیران و سه‌رۆکی په‌رله‌مان نه( شیعه و کورد ) هیچ کامێکیان
ورته‌یه‌ک له ده‌میان نه‌هاته ده‌ره‌وه و ناڕه‌زایی خۆیان پیشان
نه‌دا ، به‌ڕێز مام جه‌لال خۆیشی له‌و کاته‌دا له به‌غدا نه‌بوو
، که‌چی ڕێگریش نه‌بوو .
ئه‌مجاره‌یان
ئه‌مه‌ریکا به‌هاوکاری ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان و گروپی سوننه و
نه‌یاره‌کانی کورد ، ده‌یانه‌وی مه‌سه‌له‌ی ئیعدامکردنی ئه‌م
جه‌للادانه‌ی گه‌لی کورد بکه‌ن به مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی و
هه‌موویان ، به تایبه‌تی ( سوڵتان هاشم ) ڕزگاربکه‌ن له مل به
پهتداکردن و بیانکه‌نه دیاری و ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی بۆ سوننه‌کان
به بیانووی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی و پێکهاتن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان
و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی ئیئتیلافی یه‌کگرتوو ، گوایه به‌م
کاره‌یان عێراقێکی فیدرال و دیموکرات و یه‌کگرتوو داده‌مه‌زرێنن
که تیایدا ئاشتی به‌رقه‌رارده‌بێت و گورگ و مه‌ڕ پێکه‌وه ئاو
ده‌خۆنه‌وه .
ئه‌م فشارانه هۆی
سه‌ره‌کی دواخستنی ئیعدامهکانه و پێشتریش بیانوویان ئه‌وه‌بوو
که جاری مانگی ره‌مه‌زانه و دوای جه‌ژن جێبه‌جێی ده‌که‌ن ،
به‌ڵام درۆیانکرد و هه‌تا ئێستایش ئه‌مه‌ریکا تاوانباره‌کانی
ته‌سلیم به حکومه‌تی عێراق نه‌کردۆته‌وه ، ئه‌مه له‌کاتێکدا
له‌یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژندا ملی سه‌ددامیان کرد به په‌تدا !!
پێدهجی فشار‌و
تهنگهتاوکردنهکان سه‌رودڵی به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار مام جه‌لالی
گرتبێته‌وه و بیانه‌وێ کاره‌که بهوبکهن ، چونکه شیعه‌کان
نه‌ک هه‌ر ڕازی نین شتی وه‌ها قه‌بوڵ بکه‌ن ، به‌ڵکوو پهلهشیانه
بریاری دادگا زوو جێبه‌جێ بکرێت و هه‌موو ئه‌م خۆێنڕێژو
پیاوکوژانه ملیان بکرێت به په‌تی سێداره‌دا و مژده بده‌نه
گه‌لی عێراق به کورد‌و عه‌ره‌ب و کهمایهتییهکانییهوه که
دیکتاتۆرو ملهووڕ و فاشیست و خوێنمژه‌کان ئیعدام کران و جارێکی‌تر
نموونه‌ی ئه‌وانه له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا جێیان نابێته‌وه .
پێشه‌کی ده‌مه‌وێ
بڵێم که ئه‌م فاشیسته حوکمدراوه ترسنۆکانه قوتابی
قوتابخانه‌که‌ی میشیل عه‌فله‌ق_ن و زه‌ڕڕه‌یه‌ک ئه‌خلاق و
که‌رامه‌ت و شه‌ره‌فیان نییه و به دڕنده‌ترین گیانله‌به‌ری !! (
نه‌ک مرۆڤ ) ئه‌م دنیایه له‌قه‌له‌م ده‌درێن ، ئه‌گه‌ر بهاتایه و
هیتله‌ر له ژیاندا بوایه ئه‌وا به شانازییه‌وه ده‌ستی ده‌گرت
به سنگه‌وه بۆ ئه‌مانه و ستایشی ده‌کردن .
سوڵتان هاشم ،
وه‌زیری به‌رگری پێشووتری عێراق و یه‌کێک له هه‌ره نزیکه‌کانی
سه‌ددام ، به‌شداری کردووه له هه‌موو هێرشه‌کانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال
و به‌رپرسه له له‌ناوبردنی 182 هه‌زار کوردی بێ‌تاوان له منداڵ و
کچ و کوڕ و گه‌نج و پیرو په‌ککه‌وته ، جگه له شه‌ڕی عێراق و
ئێران و په‌لاماردانی کوێت . ئه‌و نوێنه‌ری سوپای عێراق و سه‌ددام
بوو که له ژێر چادره‌که‌ی (صفوان) له ناوچه‌ی به‌سره‌ی نزیک
کوێت ئیمزای ته‌سلیم بوون و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراقی کرد له
کوێت . ئه‌و ترسنۆک بوو ، شه‌ڕی نه‌کردو خۆی شارده‌وه و دوایی خۆی
ته‌سلیمی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرد له شاری موسل ، خۆیشی یه‌کێکه
له 55 که‌سه‌که که کاتی خۆی ناو و وێنه‌یان بڵاوکرایه‌وه و
فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچوو له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه .
سه‌ددامی مامۆستایشی له‌و ترسنۆکتر بوو که هاته سه‌ر ڕادیۆی
به‌غدا و به ده‌نگه له‌رزیوه‌که‌ی وتی : له‌مه‌ودوا کوێت
پارێزگایه‌کی عێراق نییه . چونکه پێشتر سه‌ددام کوێتی به
پارێزگایه‌کی عێراق له قه‌ڵه‌م دابوو .
ئێستا دوای ئه‌و
هه‌موو ماڵوێرانییه‌ی به‌سه‌ر کودر هات ، دوای ئه‌و هه‌موو تاوان و
نامه‌ردییه‌ی ئه‌وانه به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌که‌مان کردیان ، ناکری
و نابی هه‌رکه‌سێک هه‌ڵسێت و بڵێت : ئه‌مانه به فه‌رمانی سه‌ددام
کاره‌کانیان ئه‌نجامداوه و ئه‌گه‌ر نه‌یانکردایه ئه‌وا سه‌ددام
هه‌موویانی له‌ناوده‌برد . ناکرێ و نابی فرمێسکیان بۆ هه‌ڵڕێژین و
به ( خط مائل ) ی خۆمان حسابیان بۆ بکه‌ین !! سیاسه‌ت گاڵته‌جاری
و یاری منداڵان نییه و له کوێدا خواروخێچ مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ کرد
، ئه‌وا هه‌موو میلله‌ت ده‌مت لێده‌کاته‌وه و ئه‌و قسانه
له‌سه‌رت ده‌که‌وێت !!.
چاوپێکه‌وتن و
دیداره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌و
که‌ناڵه ئاسمانییه‌کاندا ، هه‌ڵوێستی ئه‌و سه‌باره‌ت به ڕاگرتن
یاخود ئیمزانه‌کردنی بریاری له‌سێداره‌دانی پیاوکوژه‌کان ، سه‌رنجی
ڕووناکبیرو سیاسهتمهدارو شه‌قامی کوردیی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه و
هه‌ر هه‌موو که‌وتوونه‌ته گازنده و گله‌یی و بۆڵه‌بۆڵ و ڕه‌خنه‌و
، ده‌پرسن ئاخۆ سه‌رۆک کۆمار چی داوه له‌م به‌زم و سه‌رئێشه‌یه
!!! دادگای باڵای تاوانه‌کان بریاری خۆی داوه و بڕاوه‌ته‌وه و
دادگای ته‌میزیش په‌سه‌ندی کردووه ، ئیتر ئه‌م ده‌ست تێوه‌ردانه
له پای چی ؟ !! و کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ،
سه‌رۆکی فراکسیۆنی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ، ئه‌ندامی
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کوردستانی نوی بدوێ
و له ژماره 4439 ڕۆژی 04/12/2007 دا ده‌ڵێ : ئه‌وه‌ی مام جه‌لال
وتوویه‌تی بریار نییه ، به‌ڵکوو رایه‌که ، ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ له سێداره‌دانی هه‌موو تاوانبارانی ئهنفالداین
به سوڵتان هاشمیشهوه .
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی که سه‌رکردایه‌تی ی.ن.ک و فراکسیۆنی لیستی
هاوپه‌یمانی کوردستان و حزبه کوردستانییه‌کان رای جیاوازیان
هه‌بێت درباره‌ی ئیعدامکردنی تاوانباران و ئاگاشیان له‌یه‌کتر
نه‌بیت !!!
هه‌ر به‌م
بۆنه‌یه‌وه ڕۆژی 10/09/2007 دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی ( سه‌رۆکی لیستی
العراقیه ) نامه‌یه‌کی گه‌رموگوڕ ده‌نێرێت بۆ به‌ڕێز مام جه‌لال و
هه‌ڵوێستی ئازایانه‌ی ئه‌و ئافه‌رین و ستایش ده‌کات سه‌باره‌ت به
په‌سه‌ند نه‌کردنی حوکمی ئیعدام به‌سه‌ر سوڵتان ئهلهاشمیدا . به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه محمد العریبی ، سه‌رۆکی دادگای باڵای
تاوانه‌کان له عێراق و منقذ آل فرعون، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی داواکاری
گشتی له کێشه‌ی ئه‌نفال ،زوو ئه‌وه‌یان ڕه‌تکرده‌وه که که‌سێک
بتوانێت ئه‌و بریاره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه . له‌ماده 27ی یاسای
دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق هاتووه که هیچ که‌سێک له هه‌ر
پۆستێک بێت بؤی نییه له‌م تاوانانه ببورێت .
له‌لایه‌کی تره‌وه
یاساناس ، پرۆفیسۆر نوری تاڵه‌بانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو
له هه‌ولێر ، ڕۆژی 25/11/2007 ده‌ڵی :
بڕگه‌ی دووه‌می
ماده‌ی 27ی یاسای دادگای باڵای تاوانه‌کان که به پێی یاسای
ژماره 10ی ساڵی 2005 په‌سه‌ند کراوه ، ڕێگا به هیچ که‌س و
لایه‌نێک نادات حوکمی ئه‌و دادگایه ده‌ستکاری بکات . له ژماره
39ی هه‌مان ئه‌و یاسایه‌دا هاتووه ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به
هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌و دادگایه ڕێنمایی تایبه‌ت به
چۆنێتی جێبه‌جێکردنی بریاره‌کانی ئه‌و دادگایه ده‌رده‌کات .
ئه‌وه‌ی که تا ئێستا باسی لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی بریاری
له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی ئه‌نفال ، گوایا ده‌بێ ئه‌و بریارانه
له لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌وه په‌سه‌ند بکرێن ، ئه‌وه
به پێی یاسای شێوازی ( ئوسوڵی ) دادگایی‌کردنی سزای عێراقییه ،
ئه‌و یاسایه‌ش کاتێک کاری پێده‌کرێت ئه‌گه‌ر له یاسای ژماره 10ی
ساڵی 2005دا ده‌قێکی یاسایی نه‌بێت . به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا
ده‌قێکی یاسایی هه‌یه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به سه‌رۆکایه‌تی
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دراوه .
جێبه‌جێکردنی بریاری
له‌سێداره‌دانی ئه‌و تاوانبارانه‌ی به تاوانی ئه‌نفال حوکم دراون
سیفه‌تی جینۆساید له‌و تاوانه وه‌رناگرێته‌وه ، چونکه گرنگ
بریاری دادگایه نه‌ک جێبه‌جێکردنی ئه‌و بریاره . بریاری ئه‌و
دادگایه به ڕوونی تاوانی ئه‌نفالی به تاوانی جینۆساید‌و تاوانی
دژ به مرۆڤایه‌تی پێناسه کردووه و دادگای باڵای ته‌میزی عێراقیش
ئه‌و بریاره‌ی په‌سه‌ند کردووه .
له‌به‌ر ڕۆشنایی
ئه‌و ڕوونکردنه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌مه‌وێ بڵێم :
له جێی خۆیدا نییه
سه‌رۆک و سه‌رکرده‌و سیاسه‌تمه‌داری کورد دابه‌زنه ئاستێکی نزم و
شفاعه‌ت بۆ تاقمێک سه‌رسه‌ری و پیاوکوژ بکه‌ن که ده‌ستیان سووره
به خوێنی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ، ئه‌وانه کوردستانی ئێمه‌یان
کرده گۆڕستان ، گوندی کوردستانیان به‌سه‌ر پێوه نه‌هێشت ،
به‌هه‌زاران ده‌ستدرێژییان کرده سه‌ر شه‌ره‌فی ئێمه‌و دواتر
زینده به چاڵیان کردین ، هه‌رچی شێوازی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دان و
قاتوقڕکردن و له‌ناوبردن هه‌یه له پاشماوه‌ی نازییه‌کانیان
کڕییه‌وه له ئه‌وروپاو دژی گه‌له‌که‌مان به‌کاریان هێناو
تاقییانکرده‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا عێراقی ڕزگار نه‌کردایه
له‌م فاشیستانه ، ئه‌وا زۆری دانیشتوانی کوردستان له
بیابانه‌کانی ئه‌رده‌ن ، سعودیه ، میسر ، جه‌زائیر ، لیبیا
....تاد خۆیان ده بینییه‌وه و عگالیان له‌سه‌ر سه‌ر داده‌نان .
ڕووناکبیرو نووسه‌رو
دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان که‌له‌م مه‌سه‌لانه‌دا هه‌ڵده‌ده‌نێ
و به ڕاشکاوی ڕای
خۆیان ده‌ڵێن ، بؤئهوه نییه قسه‌ی بێتام و هه‌له‌قومه‌له‌ق
هه‌ڵڕێژن و به په‌نابردنه به‌ر به‌کارهێنانی وشه‌ی ڕه‌ش و
ناشیرین بێنه مه‌یدان و بچنه ناو موهاته‌راتی سیاسییه‌وه ،
که‌سێک له‌وانه پێی وانییه که نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا هیچ
ناکه‌ن و خه‌ریکی چوونه مهلهان ! ئه‌وه‌ی له‌و قسانه‌ش بکات خۆی
تووشی ههلهکردووه !. خه‌ڵکانێکیش ئه‌گه‌ر بایی خه‌بات و
قوربانیدان و تێکۆشانی ڕابوردووی خۆی قسه بکات ، مانای ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێ که پێپه‌تییه و هیچ نه‌زانه ، ئه‌گه‌ر هه‌ر حسابی
پێپهتیش بۆ ئه‌وانه بکرێت ، ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که
سه‌رکرده‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ڕه‌نج و ئاره‌ق و تێکۆشانی ئه‌و
که‌سه‌یان دزیوه و ده‌ستێک جلوبه‌رگ و جووتێک پێڵاویشیان بۆ نه
هێشتۆته‌وه تالهپێی بکات و به پێی په‌تی ماوه‌ته‌وه و
ڕایکردوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چاوه‌ڕوانی خێر و ئیحسان و
سه‌ده‌قه‌ی ئه‌م و ئه‌وه !!.
من به‌ش به‌حاڵی خۆم
کهلهمهسهلهیهکی وه‌ها گرنگدا ههڵدهدهمی و دهیوروژێنم ،
بۆ ئه‌وه نییه که‌سێک بریندار بکه‌م ، بۆ ئه‌وه‌یش نییه ستایش و
ئافه‌رین بکرێم ، چه‌پڵه‌م بۆ لێبده‌ن و خه‌ڵات بکرێم ،
دهستکهوتیشم نییه له‌وه‌زیاتر که داکۆکی له مافه‌کانی
گه‌له‌که‌م ده‌که‌م و شانازیش ده‌که‌م که ڕاست ده‌ڵێم و ده‌نووسم
. ئه‌گه‌ر کاتی خۆی له به‌عسی فاشیست نهترسابم و له قورگی
ئه‌ودا کاری سیاسیم کردبی له پێناوی مه‌سه‌له‌یه‌کی پیرۆزدا ،
ئه‌وا ئێستایش له‌که‌س ناترسم .
با بریاری دادگا‌و
ئه‌م مه‌سه‌له گرنگه وه‌کوو کێشه‌ی که‌رکوک وpkk
ی لێنه‌یه‌ت و له‌مه‌زیاتر میلله‌ته‌که‌مان ده‌م نه‌کاته‌وه ،
چونکه هه‌موو دنیا خاپوور ببێت که‌رکوک شارێکی کوردستانیه ،
هه‌موو دنیا خاپوور ببێت
pkk
تێرۆریست نییه . پێویسته کورد پیدابگری له‌سه‌ر ئه‌مانه و لێی
لانه‌دات و بیکاته ستراتیژی خۆی بۆ ئێستا‌و داهاتوو .
کاتی خۆی
ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاوا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌مان تومه‌تیان
ده‌خسته پاڵ ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستین و یاسر عه‌ره‌فات
هه‌روه‌ها سوپای کۆماری ئیرله‌ندا ، هه‌رئه‌وه‌نده بزانه ئه‌و
تومهتهیان له‌سه‌ر حزبوللهی لوبنان و حه‌ماسی فه‌له‌ستینیش
سڕییه‌وه و لابرد !!!!
ئه‌مه‌ریکا
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌وانه کارده‌کات و پیاده‌ی سیاسه‌تی خۆی ده‌کات
، به‌ڵام له‌زۆر مه‌سه‌له‌دا تووشی هه‌ڵه بووه و ده‌بێ باجه‌که‌ی
بدات . ئه‌وه‌ی گرنگ و پێویسته بۆ دیپلۆماسییه‌تی کوردی که
په‌یره‌وی بکات ئه‌وه‌یه که قه‌بوڵ نه‌کات ئه‌مه‌ریکا باجه‌کانی
خۆی به‌سه‌ر ئێمه‌دا فه‌رز بکات و بمانکاته سووری به‌ر له‌شکر و
باجه‌کانی خۆی به‌ئێمه ده‌فع بکات ! موناسه‌به چییه کورد له
جه‌للاده‌کانی خۆی خۆش ببێت له‌به‌ر خاتری سوننه ؟!! بۆچی سوننه
له‌سه‌ر حسابی کورد هه‌نگاوی ئاشتبوونه‌وه بنێ و له‌گه‌ڵ
شیعه‌کاندا ڕێک بکه‌وێت ؟!! بۆچی کورد ئه‌مه‌ی کردۆته سه‌رئێشه
بۆ خۆی ؟ ڕێگای باشتر هه‌یه که کورد بیگرێته به‌ر و فشار بخاته
سه‌ر ئه‌وانیتر ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌رکاتێک زۆریان بۆهێنا ،
ئه‌وا با هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ بریاربده‌ن به‌غدا جێبهێڵن و
بگه‌رێنه‌وه بۆ کوردستان ، خۆ دنیا کاول نابێت !! ئیتر ئه‌وسا
ئه‌وانه‌ی فشار ده‌خه‌نه سه‌ر کورد قه‌دری عافیه‌ت ده‌زانن و په
پێی خۆیان ڕاده‌که‌ن بۆ کوردستان بۆ لای سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد
و فشاره‌کانیش فشه ده‌رده‌چێت و وه‌کوو خۆیان نامێننه‌وه و
که‌سه‌کانیش وه‌کوو باڵۆن فش ده‌بنه‌وه ، ئه‌وکاتانه‌ی کورد
له‌شاخ خه‌باتی چه‌کداریی ده‌کرد و خوێنی ده‌داو شه‌ڕی سه‌ددامی
ده‌کرد ، ئه‌م ئه‌فه‌ندیانه هه‌موویان له پایته‌خته‌کانی
ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا بوون و خه‌ریکی پێک هه‌ڵدان بوون و
ده‌یانویست به فاکس و ته‌له‌فۆن و فشه‌ی سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیون
حکومه‌تی به‌عس بڕوخێنن !! من تێناگه‌م بۆچی کورد خۆی به بچووکتر
ده‌زانێت له‌مانه ؟! ئه‌مانه هیچ نین ئێمه زلمان کردوون !
.ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد ، نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غدا زیاد له
پێویست خۆیان بۆ ئه‌مانه شل کردووه و هه‌رشتێک ، لایه‌نه‌کانی تر
ده‌یڵێن ، ئه‌مان خێرا به پیریانهوه ده‌چن و چۆنیان بوێ وایان
بۆده‌که‌ن .
پێویسته به‌ڕێز
سه‌رۆک کۆمار و سه‌رکردایه‌تی ی.ن.ک و حزبه کوردستانییه‌کان ، له
پێش هه‌موویانه‌وه پ.د.ک به‌یه‌ک ده‌نگ داوای له‌سێداره‌دانی
جه‌للاده‌کانی کورد بکه‌ن و هه‌تا زویش جێبه‌جێی بکه‌ن دره‌نگه ،
پێویسته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌نگیان له‌گه‌ڵ شیعه‌کاندا (
ئه‌وانه‌ی په‌له‌یانه بریاری دادگا جێبه‌جێ بکرێت ) یه‌کخه‌ن و
به‌هه‌موان فشار بخه‌نه سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق که
تاوانباره‌کان ته‌سلیم به حکومه‌ت بکه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی
به‌زووترین کات له سێداره‌بدرێن و دڵی که‌سوکاری قوربانییه‌کانی
ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه خۆش بکه‌ن .
چاکتر وایه به‌ڕێز
مام جه‌لال ئه‌وه‌نده خۆی نه‌دات به ده‌سته‌وه بۆ ئه‌م که‌ناڵی
ئاسمانی و ئه‌و ڕۆژنامه و خۆی دوور بخاته‌وه له‌و قسانه که
شه‌قامی کوردی لێی بێزاره‌و پێی ناخۆشه و پێی تووڕه‌ده‌بێت تائه‌م
قسانه‌ی خواره‌وه به‌مام جه‌لال نه‌ڵێن :
یه‌که‌م/ مام
جه‌لال سومعه‌ی میلله‌ته‌که‌ی خۆی خۆش ناوێت و حساب بۆ لیستی
هاوپه‌یمانی کوردستان ناکات که ئه‌وی هه‌ڵبژاردووه به سه‌رۆک
کۆمار و نرخ دانانی بۆ خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی
قوربانییه‌کانی ئه‌نفال و کیمیاباران ، له‌سه‌ر حسابی ئه‌م هه‌موو
خه‌ڵکه شت ده‌ڵێت و شت ده‌کات به‌بێئه‌وه‌ی که‌س ئاگای لێبێت.
دووه‌م / مام
جه‌لال ده‌رگا ده‌خاته سه‌رپشت بۆ نه‌یار و ناحهزو دوژمنه‌کانی
کورد که سووکایه‌تی زیاتر بکه‌ن به گه‌له‌که‌مان و بێ‌نرخ سه‌یری
کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه بکه‌ن .
سێیه‌م/ مام جه‌لال
به‌شیوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ به ده‌زگا نێوده‌وڵتییه‌کان و ڕێکخراوی
مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێوده‌وڵه‌تی
ده‌ڵێ:جه‌للاده‌کانی ئێمه پیاوچاکن ، ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وانیش
هه‌رچیه‌ک بکه‌ن به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر قاره‌مان و
پیاوچاکن و ده‌بێ کورد په‌یکه‌ریان بۆ درووست بکات .
چواره‌م/ ئه‌گه‌ر
دوژمنانی گه‌لی کورد په‌یوه‌ندی نهێنییان به خۆیه‌وه ههبوبێ
وه‌کوو مام جه‌لال خۆی ده‌ڵێت ، که‌واته ئه‌و خۆی واته ( مام
جه‌لال ) فه‌رمانی ئه‌نفالکردن و کیمیابارانی کوردستانی به
جه‌للاده‌کانی گه‌لی کورد سپاردووه و له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌رپرسه و
ده‌بێ بچێته به‌ر ده‌می دادگای گه‌ل .
پێنجه‌م / ئه‌گه‌ر
ئه‌م هه‌وڵ و ته‌قه‌لایانه‌ی مام جه‌لال سه‌ربگرێ ، ئه‌وا ده‌ستوور
و یاسا و دادگا و دادوه‌ر هیچ نرخێکیان نامێنی و هه‌موو شتێک
ده‌بێته گاڵته‌جاری و ئیتر ئه‌وسا مه‌گه‌ر یاساکانی جه‌نگه‌ڵ
به‌که‌ڵک بێن و سوودیان لێوه‌ربگیرێ .
شه‌شه‌م/ مام
جه‌لال سه‌رکرده‌یه‌کی عه‌ره‌ب و شێخولعهرهبێک به هه‌موو کورد
ناگۆڕێته‌وه و زۆری پێخۆشه لای ئه‌وان بچوک بێت و له خزمه‌تی
ئه‌واندابێت .
له‌دواییدا
بۆئه‌وه‌ی کورد به‌سه‌لامه‌تی له‌م کێشه‌یه ڕزگاری ببێ و
به‌سه‌ربه‌رزی لێی بێته ده‌ره‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنه‌کانمان
له‌مه زیاتر شووڵی ته‌ڕی لێههڵنهکێشن و سوکایه‌تیمان پێنه‌که‌ن
.... باهه‌موو توێژ‌و چینه‌کانی گه‌له‌که‌مان . با هه‌موو حزبه
کوردستانییه‌کان ، باحکومه‌ت و په‌رله‌مان و ڕێکخراوه
دیموکراتییه‌کان به یه‌ک ده‌نگ داوای ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی
جه‌للاده‌کانی ئێمه بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی بدرێنه‌وه به حکومه‌ت تا
بریاری عادیلانه‌ی دادگایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن .