کوردی | عه‌ره‌بی  |  فارسی  Scandinavian | Dutch English | Contact
ناوه‌ندی جاک ناوه‌ندێکی سه‌ربه‌خۆی مرۆف دۆستانه‌یه‌ و تادوا هه‌ناسه‌ی دوا ئه‌ندامی هه‌وڵ ده‌دات به‌ دوای دۆزی ئه‌نفال و جینۆسایده‌وه‌ بێت!
چالاکیه‌کان
بابه‌ته‌کان
هه‌ڵه‌بجه‌
ئه‌نفال
گاله‌ری
دۆکۆمێنت
ئارشیف
په‌یوه‌ندی کردن
کۆمیته‌کانی چاک
کۆنگره‌
 
 
باڕۆژی جێبه‌جێکردنی سزای سه‌پاو به‌سه‌ر تاوانکارانی ئه‌نفال بکه‌ینه‌ ڕۆژی داواکاری گشتی خه‌ڵکی کوردستان بۆ دادگاییکردنی سه‌رجه‌م تاوانکاران به‌بێ جیاوازی
 
یه‌که‌م به‌یانی دامه‌زراندنی چاک
 
په‌یره‌وی ناوخۆی چاک
 
پرۆگرامی چاک
 
یادی قارنێ
 
ناوه‌ندی چاک له‌ یادی کۆمه‌ڵکوژی قارنێدا وه‌کو ساڵانی ڕابردوو چه‌پکێک چاڵاکی به‌ هاوکاری کۆمه‌ڵێک پارت و ڕێکخراو ئه‌نجام ده‌دات
سه‌یری کورته‌ فیلمی خۆپیشاندانی دانیمارک‌ که‌ له‌ لایه‌ن کوردان تیڤی ئاماده‌کراوه‌ بکه‌
 
www.kurdantv.com
کۆمه‌ڵکوژی ئێزدیه‌کان
 
چاک پرسه‌ ئاراسته‌ی برا ئێزدیه‌کان ده‌کات
 
له‌ یادی 8000 بارزانیدا، سه‌رجه‌م تاوانبارانی کوردستان بۆ دادگا
 
 

فیلمی کیمیابارانی سه‌رده‌شت

 

ڕیسواکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناڕه‌وای لۆزان له‌ سویسرا: من کوردم، مافی خۆمه‌ ده‌وڵه‌تم هه‌بێت

 

ناوه‌ندی چاک دژ به‌ لابردنی په‌یکه‌ری عومه‌ری خاوه‌ر سیمبۆلی قوربانیانی گه‌لکوژی گه‌لی کورد ده‌وه‌ستێته‌وه‌
 

ناوه‌ندی چاک پرۆتستۆی هه‌لوێستی سه‌پێنراوی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ گۆرستانی نیشتمان له كه‌سنه‌زان
 
که‌مپینی چاک-سوید بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به‌ ژینۆساید
 

که‌مپینی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال

 

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

 

ناوەندی چاک شەش ساڵ کاری بەردەوام و بەبەرهەم

 

هاووڵاتیانی خۆشەویست

کەس و کاری سەربەرزی قوربانیان

خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکان

پارت و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و جەماوەری و پیشەییە کوردی و کوردستانییەکان

مرۆڤ دۆستان لە هەر کوێیەک هەن 

 

ناوەندی چاک لە ڕێکەوتی  6-1-2002  بە بانگەوازی ڕاگەیاندنی کەمپینی هەڵەبجە و ئەنفال لە ژێر درووشمی " هەموومان با لە ژێر جامانەکەی عومەر خاوەر کۆببینەوە " بوونی خۆی ڕاگەیاند  ، وەک کەمپینێک بۆ یەکخستنی هەوڵ و تێکۆشانەکان بۆ ناساندنی دۆزی ژینۆسایدی کورد و بە دادگاییگەیاندنی بکەرانی لە " دەوڵەتان – کۆمپانیاکان- کەسەکان " .هەر زۆر زوو توانی وەک ڕێکخراوێکی بوێر لە هەوڵوێست و داهێنەر لە کارکردن و پشوودرێژ لە هەوڵدان و بە سەلیقە لە کارکردن لە ناو جەماوەر بناسراێت ، لەوساوە تاکو ئێستا ڕۆژانە لە ڕاگەیاندنە کوردی و بیانییەکانەوە گوێبیستی کارو چالاکییەکانی بوونە  ، ڕۆژ نەبوو ناوەندی چاک بە هەڵوێست و هەڵسوڕانی میوانتان نەبوبێت  .

کارە زۆرو زەبەنەکانی ناوەندی چاک لە 6 ساڵی ڕابردوودا ، ئامادەبوونی لە هەموو شوێن و پێگەکانی تێکۆشان دژ بە کورد کوژی و پێشێلی مافی مرۆڤ و پێشێلی ئازادییەکان ، ئامادە بوونی لە هەموو ئەو  بەرەو ڕوبونەوانەی دژ بە کورد ئەنجامدران ، ناوەندی چاکی کردە خۆشەویستترین ناوەندی نا حکوومی سەربەخۆ لە ئاستی هەموو کوردستان .

پاش 14 ساڵ لە هەردوو کارەساتی هەڵەبجە و ئەنفال ، ناوەندی چاک یەکەم ناوەند بوو بۆ دۆزی ژینۆسایدی کوردی بە دیدێکی کوردی و کوردستانیانە هاوکات لە کوردستان و هاندەران ڕاگەیەنرا .

ئەگەر کارو چالاکییەکانی 6 ساڵەی چاک باس بکەین ، پێویستمان بە 6 ساڵی دیکە دەبێت ، 6 ساڵ شەو دانە دەم ڕۆژەوە ، چاکی خۆشەویست و ناسراو کرد ، چاک لە هەوڵی بە دادگایی گەیاندنی نەزار خەزرەجی و وەفیق سامەڕائییەوە  تاکو سکاڵا تۆمار کردن لەسەر زۆر تاوانکاری دیکە هاوکار ولە ڕیزی پێشەوە بووە .

لە هەموو ئەو میحنەتانەی لە تەواوی پارچەکانی کوردستان بەرەو ڕووی کورد بونەتەوە ، چاک یەکەم دەنگ هەڵبڕ بووەو لە سەنگەری پێشەوە بووە ، چۆن بۆ  ئەنفال و هەڵەبجە سوتاوە ئاواش یەکەم لایەن بووە یادی کارەساتەکانی سەردەشت و قاڕنێ و قەڵاتان و عامودای کردۆتەوە ، چۆن لە پێناو ئازادی بیروڕا سوار چاکێکی نەترس بووە لە داکۆکیکردن لە کەماڵی سەید قادر بە زیاتریشەوە داکۆکی لە ئیسماعیل محەمەدی و عەدنان حەسەن پوور و هیوا بۆتیمار و نورییە کەسپیر  و شوانەی سەید قادر و خەزنەوی کردووە .

چاک چالاکانە پشکداری لە دۆزی دادگایی فرانس ڤان ئانرات کرد ، سکاڵاکەرانی بۆ دادگا ئامادە کرد ، شایەدحاڵی بۆ دۆزییەوە  ، چەندین خۆپیشاندانی سازو ئامادە کرد ، بەشێک گرنگ لە هەزێنەی  پارێزەری قوربانیانی دابینکرد ، دۆکۆمێنتی زۆری دا بە دادگا ، پارساڵیش کۆمەڵێک دۆکۆمێنتی پڕ بەهای پێشکەش بە دادگا  کرد لە سەر خودی ئانرات کە دەنگدانەوەی باشیان لە ڕاگەیاننەکانی هۆڵەندی و جیهانی هەبوو .

چاک هەمیشە لە گەڵ  خۆشی و ئازارەکانی کوردستانیانی سەرتاپای کوردستان ژیاوە ، لە میحنەتەکانیان بە تەنیا بەجێیانی نەهێشتووە ، لە گەڵ قامیشلو و مهاباد و ماکۆ و عامودا و کۆپانی لەسەر شەقامەکان بووە ، لە کاتی تۆپباران و هێرشی داگیر کەران دەنگە زوڵاڵەکەی ناڕەزایەتی جەماوەر بووە  ، چۆن هەمیشە لە گەڵ گەرمیانییەکان بووە ئاواش بووە بۆ سنەو مەریوان و دیاربەکر . چاک چۆن سوتاوە بۆ مافی قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران ، چۆن لە پێشەوە بووە بۆ داکۆکی لە کامیل و ئەقلیمە ، ئاواش دژ بە موتوربەکردنی لیستی شەهیدان و پێشمەگەی دێرین بووە بە جاش تاوانکاران ، پاکسازی لیستی شەهیدانی کرد بە ئەمری واقیع و پاشگەزبوونەوەی لێکرد بە خەون .

هاوکات  لە 14-4-2006 و 21-8-2008  بووە دەستپێشخەر بۆ جۆشدانی شەقام و هوشیارکردنەوەی جەماوەر بۆ داخوازی مافە یاساییەکانی و ناسینی کردەی ئەنفال بە ژینۆساید و داوای لێبوردن کردن لە کورد لە لایەن حکوومەتی عێراقییەوە و داواکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانی ئەنفال لە پێشیانەوە 18 پاکیزەکەی کورد بە میسر ، هەروەها توانی چەندین شایەدی گرنگ بۆ دادگای باڵای تاوانەکان پەیدا بکات لەوانە هەردوو پرۆفیسۆری نەمساوی و بەلجیکی .

چاک بەوە ناسراوە هەمیشە دەستپێشخەر بووە نەک چاولێکەر ، داهێنەر بووە نەک  لاسایی کەر ، بوێر بووە نەک سازشکەر ، هەر بەم هۆیەشەوە کاتێک مافی قوربانیانی ئەنفال پێشێل کرا سکاڵای خۆی تۆمار کرد دژ بە  بەرزترین پلەی دەسەڵاتدارییەتی لە عێراقدا ، لە ئەنجامیەوە  فشاری زۆریشی بۆ هێنرا تەنانەت لە لایەن گروپێکەوە بە ناوی چاکەوە  ، وەلێ ملی نەدا بە پاڵەپەستۆکان  و لە میتۆدی کارکردنی خۆی لاینەدا و بەردەوام بوو لە هەڵوێستەکانی ، چاک ئابلووقەو بایکۆت و مەرگی سەربەرزانەی پێ باشتربوو لەوەی ببێت بە بۆقی دەسەڵاتداران  .

پارساڵ ناوەندی چاک لە دەستپێشخەرییەکی کەموێنەدا توانی پشتگیری دەیان پارلەمانتار لە سوید و نەرویج و دانمارک و هۆڵەندا پەیدا بکات بۆ ناساندنی ئەنفال بە ژینۆساید ، ئەمەش وانەیەک بە نرخ بوو بۆ گەلەکەمان ، لە دوای ئەوە زۆر لایەنی دیکە هەمان ڕێچکەیان گرتە بەر  .

 

مخابن دوای کۆنگرەی یەکەمی چاک بەرەو ڕووی کۆمەڵێک کێشەی درووستکراو بوینەوە لە لایەن گروپێک  هاوڕێی چاکەوە ، ئەو کێشانە لە ئەنجامی گەشەی چاک و ململانێ لەسەر دەسەڵاتدارییەتی لەناو چاکەوە هاتە ئاراوە ، ئاکامەکەی بە جیابونەوەی ئەو دەستەیە گەیی لە ناوەندی چاک لە بەرواری 22-9-2007  له‌و کاته‌وه‌ خۆمان لە هەموو کێشەو وەڵامدانەوەیەکیان پاراستووە  .

کۆنگرەی دووەمی چاک  کە لە 1\2-12-2007 لە ئاڵمانیا بەسترا ،  بە بەرنامەیەکی دەوڵەمەند و تەواو نوێ لە ئاستی ڕێکخراوەی جەماوەری کوردی  دەرچووە دەرێ  ، بەرنامەیەک دەتوانرێت بە سەرەتایەکی باش بۆ کاری ڕێکخراوەیی لە کوردستان  ناوبنرێت .

لە کۆتاییدا داوا لە دڵسۆزانی گەلەکەمان و دۆستانی چاک دەکەین پشتیوانی ناوەندی چاک بن بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو کێشە جۆراوجۆرانەی بۆی   درووست دەکرێت  بەهۆی کارو هەڵوێستەکانیەوە ، هاوکات پەیمان دەدەین بەردەوام بین لەسەر میتۆدی کارکردنی خۆمان ئازایەتی و بوێری لە هەڵوێست و داهێنەر و پشوودرێژ و بەسەلیقە   لە کارکردن.

 

یه‌که‌م بانگه‌وازی ڕاگه‌یاندنی چاک

http://www.chak.be/pages/Beyani%20Damezrandni%20CHAK.pdf

 

ناوەندی چاک

30-12-2008

www.chak.be

chak_org@yahoo.com

تێبینی : هەر بانگەوازو بەیانێک  ئەم ئادرەسانەی  لەسەر نەبێت  چاک لێی بەرپرس نییە ئەگەر بەناوی ناوەندی چاکیشەوە بێت

 

A request for an annual academic magazine on mass killings and genocide committed against the Kurds

 

 

Stop the bombardment on innocent Kurdish villagers

 

Don't let the Iranian regime execute journalists: Adnan and Hiwa

 

Remove the Lausanne treaty’s denial policy and replace it with an acceptance policy

 

We condemn the genocide of the defenseless people of Darfur

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و ژینۆسایدکردنی گه‌لی کورد (چاك) 
The Center of Halabja against Anfalization and Genocide of the Kurds - CHAK